لە سبەینێوە خوێندكارانی قۆناغی 12 دەتوانن پەڵپ لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان بگرن

کوردستان 11:36 AM - 2026/07/11

 وەزارەتی پەروەردە وادە و ڕێكاری پەڵپگرتنی بۆ ئەو خوێندكارانە دیاریكرد كە تێبینییان لەسەر ئەنجامەكانی خولی یەكەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 هەیە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەتوانن پەڵپ لە ئەنجامی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان بگرن. بەپێی بڕیارەكە، لە سبەینێ یەكشەممە 12ی تەممووز پڕۆسەكە دەستپێدەكات و تاوەكو ڕۆژی چوارشەممە 15ی تەممووز بەردەوام دەبێت، كە بە گشتی 4 ڕۆژ بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكراوە.

دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە 9ی تەممووز ئەنجامەكان ڕاگەیەندران، ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكاران ناڕەزایەتییان دەربڕی. ژمارەیەك لە خوێندكاران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لە پرسیاری 3 وانەی جیاوازدا هەڵە هەبووە و وەڵامەكان بە وردی دانەنراون، هەر بۆیە دەیانەوێت لەڕێگەی قوتابخانەكانیانەوە پەڵپ بگرن بۆ دووبارە وردبینیكردنەوەی نمرەكانیان تاوەكو مافیان نەفەوتێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو