سوریا دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعشی راگەیاند

عیراق 03:24 PM - 2026/07/11

وەزارەتی ناوخۆی سوریا رایگەیاند، لە ئەنجامی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی ئەمنی هاوبەشدا، سەركردەیەكی دیاری رێكخراوی داعشیان بە ناوی "فیراس داغر" دەستگیركردووە.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا سەركردەیەكی دیاری رێكخراوی داعش بە ناوی "فیراس داغر" دەستگیركراوە، ئەو شانە تیرۆریستییەش هەڵوەشێنراوەتەوە كە بەرپرس بوون لە تەقینەوەكانی ئەم دواییەی شاری دیمەشق، لەگەڵ دەستگیركردنی ژمارەیەك سەركردەی تری تۆمەتبار بە تیرۆركردن و دابینكردنی دارایی بۆ چالاكییەكانی رێكخراوەكە.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا روونیكردەوە، یەكە تایبەتمەندەكان بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری گشتی، كۆمەڵێك ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە چەندین ناوچەی جیاوازی دیمەشق و دەوروبەری 'ناوچەی قەتیفە، سەیدە زەینەب، گەڕەكی قودسایە و ناوچەی ئەش ئەلورور كردووە، ئەم ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەش بووە هۆی دەستگیركردنی سەرجەم ئەندامانی ئەو شانەیە.

 (فیراس داغر) سەرەتا بەرپرسیارێتی كۆنترۆڵكردنی ناوچەكانی ناسراو بە "كەرتی جیدور" و "ناوچەی رۆژئاوا"ـی لەئەستۆ بووە. دواتر پلەكەی بەرزكراوەتەوە بۆ پۆستی "حاكمی لوبنان و فەلەستین" لە ناو رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا، هاوكات وەك پاسەوانی تایبەتی خەلیفەی رێكخراوەكە كاری كردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەندامانی ئەو شانەیە تێوەگلاون لە ژمارەیەك تاوانی دزین و كوشتن، لەوانە دابینكردنی دارایی لە رێگەی دزییەوە، كە شانەكە هێرشیان كردووەتە سەر چەندین دوكانی زێڕینگەری لە پارێزگای دەرعا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو