موجتەبا خامنەیی: تۆڵەی كوژرانی ڕابەری باڵامان دەكەینەوە

عیراق 02:50 PM - 2026/07/11

ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێكدا تەئكیدی، لەسەر تۆڵەسەندنەوەی كوژرانی باوكی كردووەتەوە و سوپاسی ئەو كەسانەشی كردووە كە بەشدارییان لە رێورەسمەكانی ناشتنی رابەری پێشووی وڵاتەكەی كردووە.

موجتەبا خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پەیامێكی بە بۆنەی بەڕێكردن و بەخاكسپاردنی تەرمی  ئایەتوڵا عەلی خامنەیی باوكی و ڕابەری پێشووی ئێران بڵاوكردەوە‌و تیایدا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیەكی حەتمی كردووە و رایگەیاندووە، بكوژان و تاوانباران ئاواتی مردنێكی ئارام لە جێگاكەیاندا دەبەنە گۆڕەوە.

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران تەئكیدی لە درێژەدان بە رێبازی عەلی خامنەیی كردووەتەوە و دەڵێت تۆڵەی سەرجەم كوژراوانی هەردوو شەڕی ساڵی 2025 و 2026 لە تاوانباران دەكەنەوە.

موجتەبا خامنەیی ڕوونیكردووەتەوە، جێبەجێكردنی ئەم بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیە تەنیا نەبەستراوە بە مانەوەی خۆی یان بەرپرسانی تری ئێران لە ژیاندا. ئەوان لە ژیاندا بمێنن یان نا، ئەم بەڵێنە جێبەجێ دەكرێت. 
ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی، ئەم كارەی وەك "ئەركێكی خودایی" وەسف كردووە و ڕایگەیاندووە، ئازادیخوازانی جیهان لە داهاتوویەكی نزیكدا بەشێك لەم ئەركە جێبەجێ دەكەن.

ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە 28ی شوباتی ئەمساڵ لە هێرشێكی ئەمریكا و ئێران بۆ سەر تاران لەگەڵ بەشێك لە ئەندامانی خانەوادەكەی بە ئامانجگیران. دوای 131 رۆژ لە بە ئامانجگرتنی، بەرەبەیانی رۆژی هەینی 10-06-2026 لە مەزارگەی ئیمام رەزا لە شاری مەشهەد بەخاك سپێردرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو