دووەم رۆژی رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی لە تاران بەردەوامە

عیراق 10:45 AM - 2026/07/05

 دووەم رۆژی رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران،بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر  لە هۆڵی نوێژی ئیمام خومەینی بەردەوامە.

لە سەعاتەكانی سەرەتای ئەمڕۆدا  بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر لە چین و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگا لە هۆڵی نوێژی ئیمام خومەینی لە تاران دووەم رۆژی رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەی دەستیپێكرد .

لە دووەم ڕۆژی مەراسیمەكاندا سەرجەم دەزگاكانی جێبەجێكردن و ئاسایش و فریاگوزاری و خزمەتگوزاری لە ئامادەباشییەكی بەرزدا مانەوە بۆ خزمەتكردنی ماتەمگێڕان .

ڕێڕەوی دیاریكراوی چوونە ژوورەوە و دەرچوون، جێگیركردنی تیمەكانی فریاگوزاری و شوێنی نوێژكردن و خزمەتگوزارییەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی، لەگەڵ بەڕێوەبردنی نموونەیی قەرەباڵغی، بەشدارییان كرد لە دروستكردنی هەلومەرجی پێویست بۆ ئەوەی ڕێوڕەسمەكان لە كەشێكی ئارام و ڕێك و پێكدا بەردەوام بن.

بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر هۆڵی نوێژی ئیمام خومەینی گۆڕی بۆ دیمەنێك كە رەنگدانەوەی هاوسۆزی و خەم و سوپاسگوزاری نەتەوەیی بوو.

ئەمەش لە كاتێكدایە بڕیارە تەرمی خامنەیی رۆژی 8ی تەمموز، بگوازرێتەوە بۆ عیراق و ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە شارەكانی كەربەلا و نەجەف و تا دەگاتە مەزاری ئیمام عەلی بەڕێوەبچێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو