سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانێكی نوێی دەركرد و دەڵێت پاداشتی دارایی شایستە دەدرێتە هەر كەسێك كە كەیسی گەندەڵی ئاشكرا دەكات.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، داوا لە هەموو هاووڵاتیانی عیراق دەكات، راپۆرتی گەندەڵی بدەن بەمەبەستی بەشداریكردن لە ئاشكراكردن و گێڕانەوەیان بۆ دەوڵەت، ئەمەش لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی شەرعی، ئەخلاقی و نیشتمانی و لەپێناو پاراستنی ماڵی گشتیدا، لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو كەسانەی زانیاری پێویست لەبارەی كەیسی گەندەڵییەوە دەدەن پاداشتی دارایی شایستەییان پێدەدرێت.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان لە داهاتوویەكی نزیكدا لینكێكی ئەلیكترۆنی تایبەت بە وەرگرتنی ئەو جۆرە سكاڵا و زانیارییانە رادەگەیەنن.
نزیكەی دوو هەفتەیە ئۆپراسیۆنی بەرەبەیانی لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی عیراقەوە بە فەرمانی سەرۆك وەزیران بۆ دەستگیكردنی گەندەڵكاران و گێرانەوەی سامانی گشتی دەستیپێكردووە، كە بە وتەی حكومەتی عیراق نزیكەی 30 كەس بەو تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركراون.