سەرە مووچە و پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە عیراق دەست پێدەكاتەوە

عیراق 08:43 PM - 2026/06/21

فالح ساری وەزیری دارایی، رێنمایی ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەكان و ئەو لایەنانە كرد كە نەبەستراونەتەوە بە وەزارەتەكان و پارێزگاكانەوە، بۆ دەستپێكردنی بەخشینی سەرە مووچە و بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی دەوڵەت، لەگەڵ تەواوكردنی ڕێكارە كارگێڕی و داراییە تایبەتەكان بەپێی رێسای كارپێكراو.
وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ وەزیری دارایی رێنمایی ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەكان و لایەنە نەبەستراوەكان بە وەزارەت و پارێزگاكان كردووە بۆ بەخشینی سەرە مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی دەوڵەت، و تەواوكردنی رێكارە كارگێڕی و داراییە تایبەتەكان بەپێی رێسا كارپێكراوەكان. روونیشیكردەوە، راگەیاندن و بەخشینی سەرەمووچە و پلەبەرزكردنەوەكان لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ماف و شایستەكانی فەرمانبەران دێت و لە سۆنگەی پەرۆشی وەزارەتە بۆ بەهێزكردنی سەقامگیری وەزیفی فەرمانبەران..

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو