سڵاوی گەرمی دڵی پڕ هومێدی مەت پێشکەش ئەی هەڤاڵی پێشمەرگە، ئەی پارێزەری خاک و گیان و سەروماڵی خەڵکی کوردستان.
خۆشحاڵ و شەرەفمەند بووم بە یاوەری بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشداربووین لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی 5ی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان.
لە ئەمڕۆوە 210 ئەفسەری ئازا و راهێنراوی دیکە چوونە ریزی هێزی پێشمەرگەوە بۆ پاراستی خاک و خەڵکی کوردستان. پیرۆزبایی لەو ئەفسەرە ئازیزانە و بنەماڵە سەربەرزەکانیان دەکەم.
دەستخۆشیش لە بەرپرسانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان و مامۆستا و راهێنەرەکان دەکەم کە رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بە پیشەیی کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.