كەناڵی سی بی ئێس نیوز بڵاویكردەوە، وەفدەكانی ئێران و ئەمریكا كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ تاوتوێكردنی پرسی لوبنان ئەنجام دەدەن.
كەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمریكی كە لەسەرچاوەیەكی دیپلۆماسییەوە وەریگرتووە، وەفدەكانی ئێران و ئەمریكا بەنیازن لە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی و بەپەلەدا پرسی حزبوڵا و ئیسرائیل تاوتوێ بكەن، سەرچاوەكە باسی لەوەكردووە، یەكەم دیداری ئەم دوو وەفدە تایبەت دەبێت بە پرسی لوبنان.
سی بی ئێس نیوز ئاشكرایكردووە، نە ئیسرائیل و نە حزبوڵا و نە حكوومەتی لوبنان لەدانوستانەكانی سویسرادا ئامادەنین، هەروەها رازی بوونی واشنتۆن و تاوتوێكردنی پرسی ناكۆكی ئیسرائیل و حزبوڵا لە دانوستانەكاندا، ئاماژەیە بۆ گۆڕانكاری لە ستراتیژیەتی ئەمریكا.
درەنگانی شەوی شەممە، وەفدی ئێران بە سەرۆكایەتی محەمەد باقر قالیباف و بەیاوەری عەباس عێراقچی گەیشتنە شاری زیوریخی سویسرا.
هەروەها وەفدی ئەمریكا كە پێكهاتوون لەجێگری سەرۆكی ئەمریكا جەی دی ڤانس و جێرد كوشنەر و ستیڤ ویتكۆف، لە رۆژی شەممەوە گەیشتنوونەتە سویسرا، ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە پرسی لوبنان وروژێندراوە لە كاتێكدا بڕیار بوو دانوستانەكانی سویسرا هەینی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەردەوامیی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی كۆبوونەوەكەی رۆژی هەینی.