لە بازاڕەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان نرخی ئالیك بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی تێچووی بەخێوكردنی ئاژەڵ بۆ خاوەن كێڵگەكان. بەپێی زانیارییەكان، هۆكاری سەرەكی ئەم دابەزینە بۆ زۆریی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە، كە بووەتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی بەرهەمی دەغڵودان، بەتایبەتی جۆ و گەنم. ئەم پێشهاتە كاریگەریی ئەرێنیی راستەوخۆ لەسەر كەرتی ئاژەڵداری دروستدەكات و باری دارایی سەرشانی خاوەن ئاژەڵەكان سووكدەكات.