ئامارەكانی جیابوونەوەی هاوسەران، بەراورد بە گرێبەستەكانی هاوسەرگیری رووی لە زیادبوونە. شارەزایان هۆشداری دەدەن لە لێكەوتەكانی ئەم دیاردەیە و دەڵێن دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو قەیرانە ئابووری و گرفتە كۆمەڵایەتییانەیە كە بەرۆكی كۆمەڵگەیان گرتووە.