بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمرۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە و بە پێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باكوری رۆژئاوا و خێراییەكەشی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لەو رێژەیەی دوێنێ تۆماركراون.
بۆ سبەینێ، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەركەوتنی هەندێك پەڵەهەور، هاوكات پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما بە یەك بۆ دوو پلە نزمتر ببنەوە بەراورد بەمڕۆ.