ئێران لە چوار رۆژدا 18 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە

عیراق 10:39 AM - 2026/06/20

بەپێی راپۆرتێكی كۆمپانیای تانكەر تراكەرزی تایبەت بە چاودێریكردنی جووڵەی كەشتییە نەوتییەكان، لە ماوەی نێوان 14 بۆ 18ی ئەم مانگەدا، تاران 18 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە.

ئاژانسە رەسمییەكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە كە بەهای ئەو بڕە نەوتە هەناردەكراوە گەیشتووەتە یەك ملیار و 440 ملیۆن دۆلار.

ئەم زیادبوونەی هەناردەی نەوت لە كاتێكدایە، لە دەقی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان ئەمریكا و ئێراندا هاتووە، ئەمریكا بەڵێنی داوە هەموو سزاكانی سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە. بەپێی ئەو ڕێككەوتنە، ڕێگە بە تاران دەدرێت بەبێ رێگریی، نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەكان بۆ وڵاتانی جیهان هەناردە بكات.

بەگوێرەی ئامارە رەسمییەكانی وەزارەتی وزەی ئێران، لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەو وڵاتەدا گەشەی كردووە. ئێستا ڕۆژانە نزیكەی 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە كێڵگە نەوتییەكانی ئێران بەرهەم دەهێنرێت و بەشێكی زۆری ڕەوانەی بازاڕەكانی دەرەوە دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو