ئامادەكاریەكان بۆ یەكەمین فێستیڤاڵی سولی فێست گەیشتتوەتە قۆناغی كۆتایی وبڕیارە رۆژی 26ی ئەم مانگە بەبەشداری 260 كۆمپانیا كەلەسەرجەم شارەكانی كوردستان و عیراقەوە بەشداری دەكەن دەستپێبكات و ماوەی هەشت رۆژ بخایەنێت.
لەفێستیڤاڵەكەدا، جگە لە دابینیكردنی شوێن بۆ كۆمپانیاكان لە سێ زۆنی جیاواز چەندین چالاكی جۆراو جۆریش ئەنجام دەدرێت.