ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە دووبارە تێكەڵكردنەوەی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان لەگەڵ كۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزارییەكانی گەشتە ئاسمانییەكان بە ئامانجی یەكخستنی كەرتی فڕۆكەوانی و جێبەجێكردنی پلانە ستراتیژییەكانی وەزارەتی گواستنەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بە تێكەڵكردنەوە و بەستنەوەی فەرمانگەكانی بەڕێوەبردنی فرۆكەخانەكان عیراق لەگەڵ كۆمپانیای گشتی خزمەتگوزاریی گەشتە ئاسمانییەكان.ئەمەش هەنگاوێكە لە چوارچێوەی پلانە ستراتیژییەكان لە بواری پەرەپێدان و بونیادنان و بەهێزكردنی لایەنی پسپۆڕی فرۆكەخانەكان.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوو لە تشرینی دووەمی 2023، دەنگی دابوو لەسەر جیاكردنەوەی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان لەدەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی و تێكەڵكردنی لەگەڵ كۆمپانیای خزمەتگوزارییەكانی گەشتە ئاسمانییەكان لە وەزارەتی گواستنەوە.