یەكەم كاروانی حاجیان لەرێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانییەوە گەشتنەوە سلێمانی

کوردستان 11:43 AM - 2026/06/05

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی یەكەم كاروانی حاجیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانییەوە گەشتنەوە شاری سلێمانی .
 یەكەم كاروانیش لە 148 حاجی پێكهاتووە و كاروانی دووەمیش  147 حاجی بووە.
ئەمساڵ لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین دووهەزار و78 حاجی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانییەوە سەردانی وڵاتی سعودییەیان كردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو