هاووڵاتییانی قەزای كۆیە نیگەرانن لە نەبوونی كوشتارگەیەكی مۆدێرن لە قەزاكەدا، لەكاتێكدا لەنیوان هەردوو قەزای كۆیە و تەق تەق تەنها كوشتارگەیەكی كۆن هەیە كە هێچ مەرجێكی سەلامەتی وەك پێویست تێدا نیە.
دەشڵێن، بەهۆی ئەو لۆدە زۆرەی لەسەر كوشتارگەكە هەیە نەتوانراوە كوشتارگەكە نوێبكرێتەوە لە كاتێكدا ئاژەڵی قەزای كۆیە و تەقتەق و پێنج ناحیەی تری سنورەكە لەرێگەی ئەو كوشتارگەیەوە سەردەبڕدرێن و گۆشتەكانیان دابەشدەكرێتەوە.