رۆژی هەینی سایتی شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی بڵاوكردەوە، تیایدا هاتووە داهاتی سلێمانی لە رۆژی 23ی5ی2026 تا 29ی 5ی2026، بڕی 273 ملیۆن و 267 هەزار و 700 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بە شێوەیەك بڕی 273 ملیۆن و 267 هەزار و 700 دینار بووە و 100%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە.
رۆژی 15ی12ی2022 ، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی. ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.