وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، كە 18 هەزار كەس و دامەزراوە لە خۆدەگرێت، ئەوەش لە كاتێكدایە دەنگۆی رێككەوتنی نێوان واشتنۆن و تاران هەیە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا شەوی رابردوو لە راگەیەندراوێكدا سەپاندنی سزای بەسەر 18 هەزار كەس و دامەزراوەی ئێراندا سەپاندوە، لەوانە كۆمپانیا گشتی و تایبەتەكان و كەشتییە بازرگانییەكان.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكات، رایگەیاندوە، گەمارۆ نوێیەكان بۆ رێگریكردنە لە بەهێزكردنی توانای سەربازییەكانی ئەو وڵاتە.
سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا لەكاتێكدایە كە سەرچاوە ئاگادارەكان ئاماژەیان بەوەكردوە كە ئەمریكا و ئێران گەیشتونەتە رێككەوتن كە دەستپێشخەرییەكی ئێرانی بۆ كردنەوەی گەروەكە بۆ هاتوچۆی بازرگانی لەخۆدەگرێت.
لەو چوارچێوەیەدا تاران ئاماژەی بۆ واشنتۆن نارد كە ئاماژەی بە ئامادەیی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی هاتوچۆی دەریایی لە گەروەكەدا بۆ ئاستی پێش جەنگ لە ماوەی تەنها یەك مانگدا كردوە، لە دوای جێبەجێكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن.