روسیا كەشتیەكی بارهەڵگری توركیای لە دەریای ڕەش كردە ئامانج

عیراق 10:49 AM - 2026/05/29

لەراگەیەندراوێكدا هێزی دەریایی ئۆكرانیا رۆژی هەینی  رایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی رووسی هێرشی كردووەتە سەر كەشتییەكی بارهەڵگری توركیا لە دەریای ڕەش و بەهۆی هێرشەكەوە كەشتیەكە ئاگری گرت و دوو ئەندامی تیمەكەشی بریندار بوون.

هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە،لەشەودا روسیا فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی بەكارهێناوە بۆ هێرشكردنە سەر كەشتیە بارهەڵگرەكە كە لەیەكێك لە بەندەرەكانی ناوچەی ئۆدێسا بەرەوتوركیا دەڕۆیشت.
وتیشی،دوو ئەندامی تیمی فڕۆكەوانی بریندار بەخێرایی لەلایەن كەشتییەكانی هێزی دەریایی ئۆكرانیا چۆڵكراون و گەیەندراونەتە ناوەندێكی پزیشكی.



بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو