هیوایەكی نوێ دەبەخشرێتە تووشبووانی شەكرە‌و چەوری سەر جگەر

کوردستان 11:07 PM - 2026/05/28

ئەم هەواڵەمان هیوایەكی نوێ-یە بۆ  تووشبووانی شەكرەی جۆری دوو و چەوری سەر جگەر.  زانكۆی كالیفۆڕنیای شاری سان دیێگۆ دەرمانێكی نوێ ئاشكرا دەكات كە چەوری سەر جگەر دەكاتە ئامانج پێش ئەوەی مردنێكی بێدەنگ بۆ نەخۆشەكان بهێنێتە ئاراوە. ئەمەش دەتوانێت گۆڕانكارییەكی گەورە بێت لە بواری نەخۆشییەكانی جگەر و شەكرەی جۆری دووەم.
توێژەرانی زانكۆی كالیفۆڕنیای شاری سان دیێگۆ-ی ئەمریكا، چارەسەرێكی نوێیان بە ناوی (ئای ئۆ ئێن 224) تاقی كردووەتەوە كە بە پێشكەوتنێكی گرنگ بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییانە دادەنرێت و كاریگەری راستەوخۆی لەسەر قەڵەوی و شەكرەی جۆری دوو هەیە. ئەم نەخۆشییانە بە بێدەنگی گەشە دەكەن و لە كۆتاییدا دەبنە هۆی مردنی لەناكاو بەهۆی لەكاركەوتنی جگەر یان شێرپەنجەی جگەر.
دۆزینەوەكە لە گۆڤاری لانسێت بڵاوكراوەتەوە و سەرنجی بواری پزیشكی بەلای خۆیدا راكێشاوە، چونكە چارەسەرەكە هاوشێوەی چارەسەرە كۆنەكان هەوڵی لاوازكردنی قەڵەوی نادات، بەڵكو راستەوخۆ بۆ نەخۆشییەكە ئاڕاستە دەكرێت.
چارەسەرە نوێیەكە بۆ ئەنزیمێك لە جگەردا ئاڕاستە دەكرێت كە ناوە زانستییەكەی (دی جی ئەی تی 2)ـە‌و هۆكاری خەزنكردنی چەوریی جەستەیە. كاتێك ئەنزیمەكە كۆنتڕۆڵ دەكرێت، هۆكارەكانی چەوری و قەڵەوی خۆیان لەناودەچن و نامێنن
جەستەیاندا رووی داوە و ئەنجامەكان دڵخۆشكەر بوون. قۆناغی كۆتایی و سێیەمی دەرمانە نوێیەكە بەم زووانە لەسەر ژمارەیەكی زۆر زیاتری خەڵك تاقی دەكرێتەوە بۆ دڵنیابوون لە كاریگەری و ئەگەری هەبوونی كاریگەریی لاوەكی. دواتر دەچێتە قۆناغی پەسەندكردنەوە بۆ بەكارهێنانی گشتی. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو