شۆفێرێكی تاكسی هێڵی كەلار-سلێمانی چارەخوزانی نەخۆشخانەی هیوا بەبێ بەرامبەر دەگوازێتەوە

کوردستان 11:13 PM - 2026/05/28

لە پێناو كەمكردنەوەی بارگرانی دارایی سەرشانی تووشبووانی شێرپەنجە، شۆفێرێكی تاكسی دانیشتووی قەزای كەلار، كارێكی خێرخوازی ئەنجام دەدات، ئەو بڕیاری داوە هاووڵاتیانی چارەخوازی نەخۆشخانەی هیوا لە گەرمیانەوە بەبێ بەرامبەر بۆ سلێمانی بگوازێتەوە.
سەباح عەبدوڵا، شۆفێری تاكسییەكەیە لە هێڵی كەلار-سلێمانی كاردەكات. وەك خۆی باسی دەكات، گرانی نرخی دەرمان، تێچووی زۆری چارەسەر و هاتوچۆی بەردەوام پاڵنەر بووە بۆ ئەوەی بڕیار بدات چارەخوازانی نەخۆشخانەی هیوا بەبێ وەرگرتنی هیچ كرێیەك بۆ سلێمانی بگوازێتەوە و بەپێچەوانەشەوە بیانگەڕێنێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو