جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەرەوپێشچوون لە دانوستانەكان لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام ئاماژە بەوە دەكات كە ناتوانن گرەنتی 100%ی رێككەوتن بدەن، چونكە پرسی لەناوبردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەژێر زەویدا، وردەكاری زۆر و كاتی دەوێت.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەرەوپێشچوون لە دانوستانەكان لەگەڵ ئێران هەیە و گەیشتوونەتە قۆناغێك كە دەتوانن پێكەوە دانیشن و لەسەر پرسەكان دانوستان بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا تەئكیدی كردەوە كە ناتوانن گرەنتی 100% بدەن كە رێكدەكەون.
ڤانس ئاماژەی بەوەش كرد، وردەكاریی زۆر هەیە و ناتوانن بە دیاریكراوی وادەی رێككەوتن رابگەیەنن، چونكە ئەو یۆرانیۆمەی ئێران كە لەژێر زەویدایە، دۆزینەوە و لەناوبردنی كاتێكی زۆری دەوێت، هەربۆیە وردەكاری رێككەوتن پێویستی بە پشوودرێژییە.
جێگری سەرۆكی ئەمریكا وتیشی: ئەوەی دەمانەوێت دانانی چوارچێوەیەكی سەركەتووە بۆ دانوستانەكان. هەندێك وردەكاری هەن پێویستە لەسەریان بوەستین چونكە كاتیان دەوێت، بۆ نموونە چۆنیەتی دەستگەیشتن و لەناوبردنی ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوەی كە لە قووڵاییەكی زۆری ژێر زەویدایە.