ترەمپ: عومان دەتەقێنینەوە ئەگەر یارمەتی ئێران بدات

عیراق 03:42 PM - 2026/05/28

سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەیەكی توند ئاڕاستەی عومان دەكات ئەگەر لە دۆسیەی گەرووی هوورمز پاڵپشتی ئێران بكات، هەواڵەكە لە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بەڕێوەبردنی گەرووەكە لەلایەن تاران و مەسقەتەوە هات كە بڕیارە هەردوو وڵات دۆسیەی گەرووەكە بەیەكەوە بەڕێوەببەن.

لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا ئەمریكا بە ڕێككەوتنی تاران و مەسقەت رازی دەبێت بۆ بەڕێوبردنی گەرووی هورمز، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، دەبێت عومان باش هەڵسوكەوت بكات، ئەگینا ناچار دەبن بیانتەقێننەوە، راشیگەیاند، گەرووەكە لەبەردەم هەموو وڵاتەكان كراوە دەبێت، ئاوێكی نێودەوڵەتییە، عومانیش وەك هەموو لایەك دەبێت بەباشی مامەڵە بكات، ئەگینا دەبێت بیانتەقێننەوە.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لەدوای بڵاوبوونەوەی یاداشتێك دێت لە تەلەفزیۆنە رەسمییەكانی ئێران، كە گوایە ئەمە چوارچێوەیەكی لێكتێگەشتنە لەگەڵ ئەمریكا بە نێوەندگیری پاكستان بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ.
لە ناو یاداشتەكەدا هاتووە، تاران جوڵەی دەریایی گەرووی هوورمز بەڕێوەدەبات بە هاریكاری لەگەڵ عومان، بەڵام هەرزوو كۆشكی سپی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە و رایانگەیاند ئەو یاداشتە بە تەواوی دروستكراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو