شەپۆلە یەك لەدوای یەكەكانی بارانبارین، بەنداوی دووكانی وەك یەكێك لە گەورەترین عەمبارەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان گەیاندووەتە قۆناغێكی نزیك لە سەرڕێژبوون، ئەمەش بەگشتیی دڵخۆشی هاووڵاتیانی لێكەوتووەتەوە.
بەپێی بەدواداچوونەكان، ئاستی ئاوی بەنداوەكە رۆژانە زیاد دەكات، ئەم دۆخەش مەترسی راستەوخۆی لەسەر كەرتی كشتوكاڵو گەشتوگوزاری ناوچەكە دروستكردووە، بەتایبەت زەوییە كشتوكاڵییەكانو باخە گەشتیارییەكانی دەربەندی رانیە كە ئێستا لەژێر مەترسی ژێرئاوكەوتندان.