ترەمپ: تا ئێستا لەگەڵ ئێران نەگەیشتووینەتە ڕێککەوتن

عیراق 08:10 PM - 2026/05/27

لەکۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران ڕێككەوتنی دەوێت و بژاردەی تری لەبەردەمدا نییەن بەڵام تا ئێستا لەگەڵ تاران نەگەیشتووینەتە ڕێککەوتن. وتیشی، لەوانەیە جەنگ دەستپێبكەینەوە.
ئەوەشی خستەڕوو كە سیستەمی ئابووری ئێران بە تەواوی تێکچووەو دراوەکەیان هیچ بەهایەکی نەماوە.
راشیگەیاند، ئەوان دەیانویست کات بکوژن و چاوەڕێ بکەن، بەڵام ئێستا تێگەیشتوون کە دۆخەکە گۆڕاوە.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، ئامانجی سەرەکی ئەو پاراستنی جیهانە لەمەترسییەکانی ئێران، لەو ڕوەوە وتی، ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت. ئەمە تەنیا بۆ ئێمە نییە، بەڵکو بۆ هەموو جیهانە.



بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو