وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران دەیەوێت بەبێ سازش پارە بلوككراوەكانی وەربگرێتەوە

عیراق 12:01 PM - 2026/05/27

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشكرای كرد، ئێران لە رێگەی دانوستانەكانی دەوحەوە هەوڵی وەرگرتنەوەی كۆنترۆڵی 100 ملیار دۆلاری بلۆككراو و گەڕانەوە بۆ بازاڕی نەوت دەدات، بەبێ ئەوەی پاشەكشەی جددی لە دۆسێیەی ئەتۆمیدا بكات تاوەكو وەك تەسلیمبوون لە قەڵەم نەدرێت.

رۆژنامەكە لە زاری لێپرسراوانی ئێران و نێوەندگیرەكانەوە بڵاویكردەوە، ئێران هەوڵ دەدات لە رێگەی ئەم دانوستانانەوە كۆنترۆڵی بەشێك لە داراییە بلۆككراوەكانی لە رۆژئاوا وەربگرێتەوە، كە بە نزیكەی 100 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت ، هەروەها دەیەوێت جارێكی تر رێگەی بۆ بازاڕە جیهانییەكانی نەوت خۆش بكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تاران دەیەوێت ئەم دەستكەوتانە بەدەست بهێنێت بەبێ ئەوەی پاشەكشەی جددی لە دۆسیەی ئەتۆمیدا بكات، تاوەكو رێگری بكات لەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەم رێككەوتنە وەك تەسلیم بوونی ئێران نیشان بدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو