ئیسرائیل: پلانی كۆچی ئارەزوومەندانە لە غەززە جێبەجێ دەكرێت

عیراق 01:04 PM - 2026/05/27

یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەو وڵاتە پلانی كۆچی ئارەزوومەندانە لە كەرتی غەززەوە جێبەجێ دەكات، پلانەكەش، لە كاتی خۆیدا و بە شێوەیەكی گونجاو جێبەجێ دەكرێت. 

لێدوانەكانی كاتس پێچەوانەی ئەو ڕێككەوتنەیە كە بووە هۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، كە لە تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو بە سەرپەرشتی ئەمریكا ئەنجامدرا.

رێككەوتنی ئاگربەست كە لە تشرینی یەكەمدا گەیشتنە ئەنجام، بووە هۆی كۆنتڕۆڵكردنی زیاتر لە نیوەی رووبەری كەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەڵام دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان ئیسرائیل و حەماس سەبارەت بە جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنەكە گەیشتە بنبەست، بەهۆی سووربوونی بزووتنەوەكە لەسەر مانەوەی چەكەكەی و پێداگری لەسەر كشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە تەواوی غەززە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو