لە یەکەم ڕۆژی جەژندا ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سلێمانی ڕوویدا

کوردستان 09:20 AM - 2026/05/27

کەمێک بەر لە ئێستا و لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نزیک چوارڕیانی قەرەداغ ڕوویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک بریندار بوون.

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند: هۆکاری سەرەکی رووداوەکە  بەپێی کەشف و هێڵکارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی و  لەم رووداوەدا زیانی گیانی و ماددی تیادابووە و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

راشیگەیاند: لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و لایەنی هاتووچۆ کەشف و هێڵکاری بۆ رووداوەکە کردووە و کەیسەکەی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە.

هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات پابەندبن بە خێراییە دیاریکراوەکان و سەرجەم ڕێنماییەکانی هاتووچۆ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو