دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیەكی دەگمەن و هەستیاردا لەگەڵ وەزیرانی كابینەكەی لە كەمپ دەیڤد، دۆسێیەی ئێران و دۆخی ئابووری تاووتوێ دەكات، ئەم هەنگاوە لە كاتێكدایە كە دانوستانەكان لەگەڵ تاران گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی و ترەمپ دەیەوێت لە نێوان بژاردەی ڕێككەوتنی مێژوویی یان پەرەسەندنی سەربازیدا بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات.
لێپرسراوێكی كۆشكی سپی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوەیەكی دەگمەن لەگەڵ تەواوی وەزیرەكان لە هاوینەهەواری سەرۆكایەتی كەمپ دەیڤد ئەنجامدەدات.
لای خۆیەوە رۆژنامەی نیویۆرك پۆست ئاماژەی بەوەكردووە كە دۆسێیەی ئێران بەسەر كۆبوونەوەكەدا زاڵ دەبێت، كە چاوەڕوان دەكرێت سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران تێیدا ئامادە بن.