جێگری پارێزگاری كرماشان باس لە رۆڵی سەرۆك مام جەلال دەكات لە ناوچەكە و عیراق، بە كەسایەتی و سەركردەیەكی لەخۆبردوو ناوی دەبات كە بەدوای خێر و خۆشی ناوچەكەوە بووە.
بەهرام سولەیمانی، جێگری پارێزگاری كرماشان بۆ كاروباری سیاسی و ئەمنیی و كۆمەڵایەتی، لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان پەسنی سەرۆك مام جەلال دەكات و بە كەسایەتییەكی كاریگەر و جەماوەری ناوی دەبات، كە خەڵكی ناوچەكە و ئێرانیش ڕێزیان لێگرتووە