دەسەڵاتدارانی ئێران هۆشداری دەدەنە دانیشتووانی شارەگەوەركان و داوادەكەن كەمتر ئاو بەكاربهێنن، ئەمەش بەهۆی كەمبوونەوەی ئاو و زۆری بەكارهێنانی ئاو لەلایەن هاووڵاتیانەوە.
لای خۆیەوە ئەحمەد فەزوی، سەرۆكی ناوەندی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی كەشوهەوا و قەیرانەكانی ڕێكخراوی كەشناسیی ئێران ، دەڵێت، بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەربەكارهێنانی ئاو هەیە و دانیشتووانی شارەكانی وەك كەرەج و تاران و مەشهەد و ئیسفەهان رووبەرووی قەیرانی گەورە بوونەتەوە.
ووتیشی ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ 225 ملم بە بەراورد بە تێكڕای درێژخایەنی 217 ملم، لەسەدا 4 زیاترە و زیادبوونەكەش لە مانگەكانی یەك و چواردا چڕبووەتەوە.
دەشڵێت،لە تاران بە تایبەتی، بارانبارین لە 155 ملم زیاتر نەبووە بە بەراورد بە تێكڕای 250 ملم، كە بە ڕێژەی لەسەدا 38 كەمیكردووە و نزمترین ئاستی مێژوویی تۆماركردووە.