شەوی رابردوو ئەمریكا ژمارەیەك هێرشی كردە سەر ئێران و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ئاگربەست بەردەوام دەبێت.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، لەهێرشەكەی شەوی رابردووی ئەمریكا بۆسەر ناوچەكانی باشوری ئێران چواركەس كوژراون.
لای خۆشیەوە وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا دەڵێت، هێرشەكانیان بۆ بەرگریكردن لە خۆیان بووە و ئەوەی روویداوە تەنها كاردانەوە بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە هێرشەكەدا، سەكۆمووشەكیەكان وتەواوی ئەو بەلەمانەیان كردووەتە ئامانج كە هەوڵی چاندنی مینیان داوە لە دەریادا.
ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت،سەرباری گرژییەكانی ئەم دواییە، گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ تاران ئەگەرێكی كراوەیە و ئەمەریكا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی دانوستانەوە كۆتایی بە جەنگ بهێنێت و پێدەچێت داڕشتنی بڕگەكانی ڕێككەوتنەكە چەند ڕۆژێك بخایەنێت.
واشنتن تەئكید دەكاتەوە كە لە كاتی ئاگربەستدا بەردەوام دەبن لە بەرگریكردن لە هێزەكانیان بەوپەڕی دانبەخۆداگرتنەوە، وە هێرشەكانیش كاردانەوە بوون نەك هێرشی پێشوەختە و بەرنامەبۆداڕێژراو.