سوپای پاسداران هەڵوەشاندنەوەی پێنج تۆڕی قاچاخچێتی چەكی ئیسرائیلی لە تاران راگەیاند

عیراق 01:31 PM - 2026/05/13

دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران، لە تارانی پایتەخت  هەڵوەشاندنەوەی پێنج تۆڕی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەكان كە كاریان بۆ ئیسرائیل دەكرد و لە قاچاخی چەك و تەقەمەنی چالاك بوون، راگەیاند.

دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، دوای ئۆپراسیۆنی وردی هەواڵگری و رێكارە مەیدانییەكان، و چاودێریكردنی رێگاكانی گواستنەوە و جووڵەی باركردنی چەك و تەقەمەنی نایاسایی،
20 كەس لە چوارچێوەی پێنج  تۆڕی ڕێكخراوی قاچاخی چەك و تەقەمەنیی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەكان دەستگیركران، لە بەیاننامەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە ئۆپراسیۆنەكەدا دەست بەسەر زیاتر لە 50 چەك و 70 كیلۆ تەقەمەنی و دوو هەزار فیشەك گیراوە.

دوای هێرشە 39 رۆژییەكەی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ سەر ئێراتن، تاران رێوشوێنە ئەمنییەكانی خۆی توندتر كردووە و  هەوڵدەدات ئەو كەسانە بدۆزێتەوە كە كار بۆ ئیسرائیل دەكەن و چەك و تەقەمەنییان بۆ دابین دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو