بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بەغداد لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عیراق كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا تەئكید لە پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر كرایەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكانی عیراق تاوتوێكرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی بەهێز تاوەكو رووبەڕووی ئاڵنگارییەكانی ئەم قۆناغە ببێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا تەئكید لە پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر كرایەوە، كە نوێنەرایەتیی هەموو پێكهاتەكان بكات و ئامانجی خزمەتكردنی تەواوی هاووڵاتییان بێت.