خشتەی مووچەی مانگی نیسان بڵاوكرایەوە

کوردستان 09:49 PM - 2026/05/12


 وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ڕۆژی چوارشەممە 13ی ئایاری 2026، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ڕۆژی شەممە 16ی ئایاری 2026 كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.  
لە راگەیەندراوەكەدا وەزارەتی دارایی باسی لەوەشكردووە، لەگەڵ ئەوەی بەپێی خشتەكە مووچەی خانەنشینانی سەربازی بەشێوەی كاش ڕۆژی پێنجشەممە دابەش دەكرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی لەڕێی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، دەتوانن سبەینێ مووچەكانیان لە رێی ئامێرەكانی راكێشانی پارە ( ئەی تی ئێم ) وەربگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو