رۆژنامەیەكی ئەمریكی:هێشتا ئێران خاوەنی 70%ی كۆگای مووشەك و سەكۆكانیەتی سەرەڕای 39 ڕۆژ جەنگ و ئەو گەمارۆ قورسەی لەسەرەتای جەنگەكەوە تائێستا لەسەریەتی، رۆژنامەیەكی ئەمریكی دەڵێت ئێران دەستی بەزۆربەی پێگە موشەكی و دامەزراوە ژێرزەمینییەكانی گەیشتووەتەوە.
رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" بڵاویكردووەتەوە،ئێران هێشتا خاوەنی نزیكەی 70%ی كۆگاكانی موشەك و سەكۆی هەڵدانی جوڵاوە، بەوەش توانای هەڕەشەكردنی لە كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكاو جوڵە نەوتییەكانی گەرووی هورمز هەیە.
وەك ڕۆژنامەكە باسیكردووە، هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەكانی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكەن، ئێران بەشێكی بەرچاو لەتوانا سەربازییەكانی خۆی پاراستووە، سەرەڕای بانگەشەكانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ كە دەڵێت لەناوبراون.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرپرسان پێیان وایە، ئێران دەستی بە زۆربەی پێگە مووشەكی و دامەزراوە ژێرزەمینییەكانی گەیشتووەتەوە، كە لەكۆی 33 پێگە بەدرێژایی گەرووی هورمز 30 پێگەلەخۆدەگرێت، هەروەها مەزەندە دەكرێت كە ئێران هێشتا خاوەنی نزیكەی 70% ی كۆگاكانی موشەك و سەكۆی هەڵدانی جوڵاوە.
ڕاپۆرتە هەواڵگرییەكان راشیانگەیاندووە، ئێران خێراتر لەوەی پێشبینی دەكرا خۆی رێكخستووتەوە، تا ئێستاش توانای هەڕەشەكردنی لە كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا و جوڵە نەوتییەكانی گەرووی هورمز هەیە.