ترەمپ دەیەوێت ڤەنزوێلا ببێتە 51مین ویلایەتی ئەمریكا

عیراق 01:24 PM - 2026/05/13

لەگەڵ تێپەربوونی كات و رۆژەكاندا، خواستەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكاش  بۆ فراوانبوونی ویلایەتەكانی دەگۆڕێت و هەرجارەو دەیەوێت دوورگەیەك یان وڵاتێك  بكاتە 51مین ویلایەتی ئەمریكا . 

لە ماوەكانی رابردوودا ترەمپ بەردەوام باسی لە داگیركردنی دوورگەی گرینلاند دەكردو داواشی دەكرد كەنەدا ببێتە 51 هەمین ویلایەت و چەند جارێكیش نەخشەیەكی كەنەدای بڵاوكردەوە كە ئاڵای ئەمریكای لەسەر بوو، كە تێیدا  كەنەدا كرابوو بە یەكێك لە ویلایەتەكانی ، بەڵام  ئەمجارە وادیارە خواستەكانی ترەمپ گۆڕاوە و مەیلی بەلای ڤەنزوێلادا دەڕوات ،

دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نەخشەی باكووری ئەمریكای لاتینی بڵاوكردەوە كە نەخشەی ڤەنزوێلا و ئاڵای ئەمریكای لەسەرە و بە پەنجا و یەكەمین ویلایەتی ئەمریكا دەزانێت.وشەی  ویلایەتی 51 لە سەرووی نەخشەی ڤەنزوێلاوە نووسراوە .

ترەمپ كە ئیدارەكەی لە مانگی یەكی رابردوودا لە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیدا نیكۆلاس مادۆرۆی سەرۆكی ڤەنزوێلا گرت ، پێداگری لەسەر ئەوە كرد كە وڵاتەكەی لە ژێر كۆنترۆڵی ئەودایە،لە مانگی ئاداری رابردووشدا ترەمپ پیرۆزبایی لە تیپی بیسبۆڵی ڤەنزوێلا كرد بۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی، لە هەمان كاتدا ئاماژەی بە ئەگەری پەیوەندیكردن بە ئەمریكاوە كرد بۆ ئەوەی ببێتە 51ەمین ویلایەت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو