لە ماوەكانی رابردوودا، چەند لایەنێك هەوڵی بچوكردنەوەی قەزای خانەقینیان دەدا، بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەوڵی جیاكردنەوەی ناحیەی جەلەولا كە بە (گوڵالە) ناسراوە، لەقەزای خانەقین راگیرا، رۆژی رابردووش وەزیری پلانان دانانی عیراق، تاوەكو یەكلاكردنەوەی دۆسیەی لێكۆڵینەوە بریاری راگرتنی بە قەزاكردنی گولاڵەی دەكرد، كاروان یاروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمبارەیەوە لێدوانی هەیە بزانین چی دەڵێت.