هاووڵاتیانی خەلیفان لەبارەی گەڕان بەدوای تەرمی قوربانیانی گەلی عەلی بەگ قسە دەكەن

کوردستان 11:14 AM - 2026/05/13

دوێنێ تەرمی یەكێك لە قوربانییەكانی ڕووداوەكەی گەلی عەلی بەگ  دوای 11 رۆژ لە خنكانی دۆزرایەوە، كە ناوی مینا عیسایە و تەمەنی 17 ساڵە، پێنجی ئەم مانگەش تەرمی لاوەند خورشیدی تەمەن حەوت ساڵ دۆزرایەوە، بەڵام هێشتا گەڕان بەدوای تەرمی ئادەم خورشیدی سێ ساڵ بەردەوامە.

ڕووداوەكە ڕۆژی هەینی یەكی ئایاری 2026 سەعات 10 ی شەو لەسەر ڕێگای هامڵتن و لە نزیك گەلی عەلی بەگ ڕوویدا، ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی لەدەستدا و كەوتە ناو ڕووبارەكەوە، شۆفێر و ژنێك ڕزگاریان بوو، بەڵام سێ منداڵ لەناو ئاوەكەدا مانەوە و ئێستا تەرمی یەكێكیان ماوە دەربهێنرێت.

هاووڵاتیانی خەلیفان هەر لە سەرەتای ڕووداوەكەوە شانبەشانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی و تیمەكان دەستیان بە گەڕان كرد، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا قسەی زیاتریان لەوبارەیەوە هەیە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو