پاكستان و ئەفغانستان فڕۆكە جەنگییەكانی ئێرانیان لە هێرشەكانی ئەمریكا پاراستووە

عیراق 03:39 PM - 2026/05/12

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، لێپرسراوانی باڵای ئەمریكا ئاگاداری ئەوەن كە هەریەكە لە پاكستان و ئەفغانستان دەرفەتیان داوە بەئێران كە فڕۆكە جەنگییەكانی لە بنكەكانی ئەو دوو وڵاتە جێگیر بكات، ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ پارستنیان لە هێرشەكانی ئەمریكا، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئیسلام ئاباد  بە ئاشكرا خۆی وەك نێوەندگیری نێوان ئەمریكا و ئێران پیشانداوەو هەوڵەكانی بۆ كۆتایهێنان  بەجەنگ و گەڕانەوە بۆسەر مێزی گفتووگۆ و رێككەوتن چڕكردووەتەوە.

هاوكات چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە لێپرسراوانی باڵای ئێران ئەوەیان ئاشكراكردووە، كە ئێران بەسێك لە فڕۆكە مەدەنییەكانیشی ناردووەتە  ئەفغانستان و لەوێ جێگیریكردوون.

هەروەها بەپێی زانیارییەكان، فڕۆكە ئێرانییەكان لە بنكەی ئاسمانی نورخانی سەر بە هێزی ئاسمانی پاكستان لە نزیك شاری سەربازی ڕەوالپندی نیشتوونەتەوە و جێگیركراون.

ئەوەش ئاشكراكراوە،لە ناو فڕۆكە گواستراوەكاندا، فڕۆكەیەكی سیخوڕی  ئاڕسی 130 كە سەر بە هێزی ئاسمانی ئێران بووە گواستراونەتەوە پاكستان.
سەرەڕای ئاڵوگۆڕكردنی پەیامەكان لە نێوان واشنتن و تاران هەوڵەكان بەردەوامیان هەیە بۆ ئەوەی بڕیاری یەكجاری لەبارەی كۆتایهێنان بەجەنگ بدرێت ورێككەوتنی هەمیشەیی ئیمزابكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو