سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عیراقی کرد.

کوردستان 07:33 PM - 2026/05/11


لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دۆخی  گشتی وڵات تاوتوێکرا و بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانیی نێوان هێز و لایەنەکان لەپێناو سەرخستنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پاراستنی ئاسایش و ئارامی جەختی لەسەر کرایەوە. 

هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە رێککەوتن و پشتبەستن بە بنەما دەستوورییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو