لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی کرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆککۆماری کرد بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان و گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانی.
لای خۆیەوە، بەڕێز نزار ئامێدی پابەندبوونی خۆی بە سیاسەتی هاوسەنگی سەرۆک مام جەلال دووپاتکردەوە بۆ یەکخستنی بۆچوونە جیاوازەکان لەپێناو هێنانەدی خواست و بەرژەوەندییە باڵاکان و رایگەیاند، هەموو هەوڵێکمان لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەتداری.