ئەمڕۆ یەكەم رۆژی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، بڕیارە 10 رۆژ بخایەنێت و تا 20ی ئەم مانگە بەردەوام بێت ، لەو بارەیەوە مامۆستا بەناز رەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بەگەلی كوردستان رایگەیاند ، سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواو كراون بۆ بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی قۆناغە ناكۆتاكان و ئەمرۆ یەكەم تاقیكردنەوە بە سەركەوتووی بەڕێوەچووە، بە وتەی مامۆستا بەناز ،لەسنووری پەروەردەی رۆژئاوا نزیكەی 159 هەزار خوێندكار هەن كە بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن.