ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەكارییەكانی بۆ دەنگدان بە كابینەی نوێ تەواو كردووە

عیراق 10:01 AM - 2026/05/10

پەرلەمانی عیراق چاوەڕێی دەستنیشانكردنی كاتی دانیشتنی تایبەت بە متمانەدان بە كابینەكەی عەلی زەیدی دەكات و لە ئەمڕۆوە بانگێشتنامە بۆ سەركردە سیاسی و دیپلۆماسییەكان دەنێردرێت.

سەفوان گەرگەری ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەنجوومەنەكە تەواوی ئامادەكارییەكانی بۆ دانیشتنی دەنگدان بە كابینەی نوێی حكومەت كۆتایی پێهێناوە. ئاماژەی بەوەشكردووە كە هاوشێوەی دانیشتنی دەنگدان بە حكومەتەكانی رابردوو، بانگێشتنامە ئاڕاستەی سەركردە سیاسی و دیبلۆماسییەكان دەكرێت تا لە دانیشتنەكەدا ئامادە بن.

بەپێی وتەكانی ئەمینداری ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ئەمڕۆوە دەست دەكرێت بەناردنی بانگێشتنامەكان بۆ سەركردە سیاسییەكان، لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەنجوومەنی سیاسیی، بۆ ئەوەی لەكاتی دەنگدان بە كابینە نوێیەكە لەناو هۆڵی پەرلەمان ئامادە بن.

سەفوان گەرگەری دووپاتیكردووەتەوە كە ئەوان وەك لایەنی كارگێڕی چاوەڕێی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەن بۆ دیاریكردنی وادەی دانیشتنەكە. بەپێی پێشبینییەكان، ئەگەری هەیە ڕۆژی دووشەممە یا سێشەممەی ئەم هەفتەیە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی متمانەدان بە حكومەت دیاری بكرێت.

پێنج شەممەی رابردوو عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو، كارنامەی حكومەتەكەی تەسلیمی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە.  ئێستاش چاوەڕوان دەكرێت لە تەواوی ئەم هەفتەیەدا پەرلەمان دەنگ لەسەر كارنامەی وەزاری و كابینەی پێشنیاركراوی حكومەت بدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو