سەنتەری میترۆ داوای ئازادكردنی رۆژنامەنووسە حوكمدراوەكان دەكات

کوردستان 03:14 PM - 2026/05/03

لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا، سەنتەری میترۆ تەئكید لە پێویستی پاراستنی مافی رۆژنامەنووسان و فەراهەمكردنی ژینگەیەكی ئارام بۆ كاری میدیایی دەكاتەوە.

ئەمساڵ كە دروشمی جیهانی بریتییە لە پێكهێنانی ئایندەیەك كە ئاشتی تێیدا سەروەر بێت، سەنتەری میترۆ دەڵێت، دۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان پاشەكشەی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێك عیراق حەوت پلە دابەزیوە و لە هەرێمیش چەندین پێشێلكاری بەرامبەر 252 رۆژنامەنووس تۆماركراوە.

سەنتەری میترۆ داواكارییەكی چەند خاڵی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات كە تێیدا تەئكید لە ئازادكردنی ڕۆژنامەنووسان شێروان شێروانی و قارەمان شوكری، جێبەجێكردنی یاسای رۆژنامەگەری و یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری، و دووبارە لێكۆڵینەوە لە كەیسی شەهیدانی قەڵەم دەكاتەوە.

هەروەها داوای كۆتاییهێنان بە دەستوەردانی هێزە ئەمنییەكان لە كەیسەكانی بڵاوكردنەوە و پشكنینی مۆبایلی رۆژنامەنووسان دەكات ، میترۆ داواش دەكات میدیاكان ببنە سەكۆی گفتوگۆی دیموكراسی نەك ئاشوب، و پارەی سیاسی بۆ شەڕی بێهوودە بەكارنەهێنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو