مانگی رابردوو زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاكانی عیراق تۆماركراون

عیراق 03:40 PM - 2026/04/15

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ئاماری گرێبەستەكانی هاوسەرگیری و حاڵەكانی جیابوونەوەی مانگی ئاداری رابردووی لەسەرجەم پاریزگاكانی عیراق، جگە لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لەو مانگەدا زیاتر لە 18 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری و 5 هەزار حاڵەتی جیابونەوە تۆماركراون.

بەپێی ئامارەكانی ئەنجومەنی دادوەری، كۆی گشتی گرێبەستی هاوسەرگیری لە ماوەی مانگی ئاداردا گەیشتووەتە 18 هەزارو 565  گرێبەست، هاوكات كۆی گشتیی ژمارەی جیابوونەوە لە هەمان مانگدا گەیشتووەتە پێنج هەزار و 75  حاڵەت، هەر بەپێی ئامارەكان بەغدادی پایتەخت لەپلەی یەكەمی لیستی گرێبەستی هاوسەرگیری و حاڵەتەكانی جیابوونەوەدایە، بەو پێیەی ژمارەی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگای رەسافە  گەیشتووەتە سێ‌ هەزار و لە دادگای كەرخیش دوو هەزار و 440 گرێبەست، هاوكات كۆی گشتی حاڵەتەكانی جیابوونەوە لە دادگای رەسافە  گەیشتووەتە هەزار و 46 حاڵەت و لە دادگای كەرخیش هەزار و 31  حاڵەت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو