بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان،بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەكانەوە، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەكان دەكات و رایدەگەیەنێت: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە پشتیوان دەبێت و پاڵپشتی هەر هەنگاوێکین کە ماف و ژیانێکی باشتر بۆ ئێزدییەکان دەستەبەر بکات.
دەقی پەیامەكە:
بەبۆنەی جەژنی (چارشەمبا سۆر) و سەری ساڵی ئێزدی، پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و هیوای جەژنێکی خۆش و ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و ئارامییان بۆ دەخوازین.
قوربانیدانی ئێزدییەکان لەپێناو پاراستنی شوناس و تایبەتمەندی ئایینییان لای ئێمە رێزلێگیراوە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە پشتیوان دەبێت و پاڵپشتی هەر هەنگاوێکین کە ماف و ژیانێکی باشتر بۆ ئێزدییەکان دەستەبەر بکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان