بەڕێز نزار ئامێدی فەخامەتی سەرۆك کۆماری عێراق
بەبۆنەی متمانە پێبەخشین و هەڵبژاردنتان وەک سەرۆك کۆماری عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و تەواوی گەلی عێراق دەکەین.
ئەم هەڵبژاردنە لەم قۆناغە هەستیارەدا، نیشانەی متمانەی هێزە سیاسییەکان و نوێنەرانی گەلە بە توانست و لێهاتوویی جەنابتان بۆ پاراستنی دەستوور و چەسپاندنی پایەکانی دیموکراسی.
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لەم ئەرکە نیشتمانییە گەورەیەدا بۆ خزمەتکردنی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەبێ جیاوازی.