مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان،پەیامێکی ئاراستەی نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق کرد

کوردستان 06:25 PM - 2026/04/11

برا و هەڤاڵمان فەخامەتی سەرۆک کۆمار نزار محەمەد سەعید ئامێدی
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەك سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ ،پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

ئەرکی سەرۆک کۆماری ئەرکێکی سەنگین و قورسە و دڵنیاین بەرێزتان کە خوێندکاری بە وەفای خوێندگەی سەرکردەی کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال و رێڕەوی نیشتمانیی و دیموکراتی عێراقی دەستووری و فیدراڵن ، لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو دەبن و متمانەی بەدەستهێنراوی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەپارێزن .
بەم بۆنەیەشەوە وێڕای پیرۆزبایی لە تیمی دانوستاندکارمان بە سەرۆکایەتی بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لەگەڵ لایەنەکان هەوڵی چڕی دیبلۆماسیی و گفتوگۆیان و بردنەوەی کاندیدی یەکێتیی سەرخست، پیرۆزبایی لە پەرلەمانتاران و هێز و لایەنە سیاسییەکانی وڵات دەکەین کە ئەم ئیستحقاقە دەستووری و دیموکراتییەیان جێبەجێکرد ، بەرەو ئەرکەکانی داهاتووی پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی.
ئومێدەوارین ئەم قۆناغەی سەرۆكایەتی فەخامەتتان ببێتە مایەی كردنەوەی دەرگای چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەپێناو پتەوكردنی گیانی پێكەوەیی و لێتێگەیشتنی نێوان گشت لایەنەکان .
دووبارە پیرۆز بێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو