هەڤاڵ و برای هێژا کاک نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراقی فیدڕاڵ
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆک کۆماری عیراق و بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ، پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستەدەکەین ، دڵنیاین پشت بەستوو بەو ئەزموونە دەوڵەمەندەی لە بواری سیاسی و دیپلۆماسی و ئیداری هەتانە ، لەم ئەرک و پۆستە گرنگ و باڵایەدا سەرکەوتوو دەبن ، بەهەمان دیدگای سەرۆک مام جەلال و لەسەر رێبازەکەی کە هاوبەشێتی و پێکەوەیی و برایەتیی بوو ، درێژەپێدەری زیاتری خزمەتکردنی گەلەکەمان و پارێزەری دەستوور و پاراستنی مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکیش دەبن .
ئێمە لە مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری هاوکار و پشتیوانتان دەبین بۆ سەرخستنی بەرپرسیارێتییەکانتان و لەم وێستگەیەشدا فەخامەتان کە نوێنەرایەتی هەموو هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عیراق دەکەن ، چونکە قوناغەکە پێویستی بە یەکریزی و سەقامگیری هەیە لەپێناو خزمەتکردنی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا .
ئەم سەرکەوتنەش ، سەرکەوتنی ئیرادەی گەلەکەمانە .
هەر شادو سەرکەوتووبن